راچڵەکین-
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند، په‌رله‌مانتاری عێراق مووچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه داواكرابوو كه پله باڵاكان له حكومه‌ت مووچه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا بۆچوونێك هه‌یه كه په‌رله‌مانتار پله باڵا نییه ته‌نها بۆ چوار ساڵ له‌و پله‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه پێویست ناكات ئه‌و بڕیاره په‌رله‌مانتاران بگرێته‌وه.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی بەسایتی فەرمی حزبەکەی راگه‌یاند:" به‌پێی بڕیاره‌كه ساڵی خزمه‌ت و بڕوانامه‌و هاوسەر‌گیری و بوونی منداڵ كراوه‌ته پێوه‌ر بۆ مووچه، به‌ڵام له رابردوودا په‌رله‌مانتاران مووچه‌یه‌كی جێگیریان هه‌بوو كه 8 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار بووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره نوێیە به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران مووچه‌كانیان كه‌می كردوه".
دەشڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویستبوو كار‌و چالاكی و هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران بكرێته پێوه‌ر نه‌ك بڕوانامه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره هه‌موو په‌رله‌مانتارێك 4 ملیۆن دیناری جێگیری هه‌یه و پاشان ده‌رماڵه‌كانی دیكه وه‌رده‌گرێت، له‌م چوارشێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران وه‌ك یه‌ك نابێت و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌یه مووچه‌كانیان زیادیكردوه".
به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌یه 2 ملیۆن و 800 هه‌زار دینار كه‌میكردوه، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی دبلۆمیان هه‌یه زیاتر له 2 ملیۆن دینار كه‌میكردوه.
هاوكات مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌یه مووچه‌كه‌یان یه‌ك ملیۆن و 450 هه‌زار دینار كه‌میكردوه، به‌ڵام مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان هه‌یه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌یه مووچه‌كانیان زیادیكردوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ مانگی حه‌وت په‌رله‌مانتارانی عیراق، بڕی 4 ملیۆن دیناری جێگیر و ده‌رماڵه‌كانی دیكه‌ش به‌پێی بڕوانامه‌و ساڵی خزمه‌ت و ژن و منداڵ پێیان دراوه، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌بووه ده‌رماڵه‌ی 100% و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان هه‌بووه ده‌رماڵه‌ی 75% و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی دبلۆمیان هه‌بووه ده‌رماڵه‌ی 35% و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بووه ده‌رماڵه‌ی 25% یان پێدراوه.