مەسک پێگەی خۆی بەهێزتر کرد؛ دەوڵەمەندەکانی جیهان کێن؟

هەمەڕەنگ

04/08/2024     ژمارەی بینراو 327

راچڵەکین-

بەپێی ئەو ئامارەی کە گۆڤاری بەناوبانگی "فۆربس" بڵاویکردووەتەوە، ئیلۆن ماسک، ملیاردێر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی، پێگەی خۆی لە لوتکەی لیستی دەوڵەمەندترین کەسانی جیهاندا بەهێزتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی فۆربس، کۆی سامانی 10 دەوڵەمەندترین کەسی جیهان تا 1ی ئابی 2024 دەگاتە یەک ترلیۆن و 66 ملیار دۆلار کە بەراورد بە مانگی پێشوو 25 ملیار دۆلار کەمیکردووە.

هەرچەندە لەم دواییانەدا پشکەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، بەڵام مەسک بە سامانی 240.7 ملیار دۆلار پێگەی خۆی لە لوتکەی لیستەکەدا پاراستووە و تا ئێستاش وەک دەوڵەمەندترین کەسی جیهان دەمێنێتەوە.

جێف بیزۆس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن لە پلەی دووەمدایە و سامانەکەی 204.8 ملیار دۆلارە.

بێرنارد ئارنود، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای LVMH، سێیەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و سامانەکەی 179.5 ملیار دۆلارە.

لاری ئێلیسۆن، دامەزرێنەری کۆمپانیای زەبەلاحی نەرمەکاڵای ئۆراکل، پلەی چوارەمی گرتووە، کە سامانەکەی بۆ 172.6 ملیار دۆلار زیادی کردووە.

مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا پلاتفۆرم، بە سامانی 166.6 ملیار دۆلار، پلەی یەک دابەزی بۆ پلەی پێنجەم.

لاری پەیج کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای گووگڵ بە بڕی 142.2 ملیار دۆلار لە پلەی شەشەمدایە.

وارن بافێت، تەمەن 93 ساڵ، ساڵانێکی زۆرە لە لیستی دەوڵەمەندترین کەسانی جیهاندایە، سامانەکەی بۆ 138.3 ملیار دۆلار زیادیکردووە و پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن