ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی دەكات

عێراق

03/08/2024     ژمارەی بینراو 218

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی دانیشتنی سبەینێی ئاشكرادەكات و یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكەش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەبێت، كە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئەو بڕگەیە لابرا.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ، دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و تێیدا خوێندنەوەی یەكەم و دوەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەك دەكرێت، لەوانەش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی، كە لەلایەن هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و مافەكانی مرۆڤ-ەوە ئامادەكراوە.

هەرچەندە بڕیار بوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی بكرێت، بەڵام بەهۆی بوونی مشتوموڕ لەبارەی ناوەڕۆكەكەی، ئەو بڕگەیە لە دانیشتنەكەدا هەڵگیرا و خوێندنەوەی بۆ نەكرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن