ئەو کلیلەی کە دەیتوانی کەشتی تایتانیک لە نوقمبوون ڕزگار بکات؛ کێ هەڵیگرتبوو؟

هەمەڕەنگ

02/08/2024     ژمارەی بینراو 576

راچڵەکین-

گرنگیدان بە چیرۆکی پشت پەردەی نوقمبوونی کەشتی تایتانیک ئێستاش سەرنجی خەڵکی لە جیهاندا ڕادەکێشێت، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی کە زۆر کەس ئاگاداری نەبوون و وەک دەوترێت دەکرا ڕێگری لە نوقمبوونی کارەساتبار بکردایە، کە تێیدا هەزاران کەس بوونە قوربانی.

تایتانیک کەشتیەکی ھەڵمی گەورەبوو کە لە 14ی 4ی 1921دا، لە کاتی سەفەر کردن لە بەندەری ساوتھمتۆن، لە ئینگلتەراوە بۆ شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا، لە ئاکامی بەرکەتن بە کێوێکی سەھۆڵینی سەرئاو کەوتووی نێو دەریادا، نقوم بوو، لە ئاکامدا نزیکەی ھەزار و حەوسەد و بیست و پێنج کەس گیانی خۆیان لەدەستدا.

دەگوترێت کلیلێکی بچووک دەیتوانی تەواوی کەشتیی تایتانیک لە نوقمبوون ڕزگار بکات، ئەم مانشێتە بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان لە سەرانسەری جیهاندا و باس لەوە دەکرێت بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ڕووداوە بەناوبانگەکەی مێژوو بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی شوێنکەوتنی هۆکارەکانی نوقمبوونی دەکەن.

بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، دەریاوانێک کە لە کۆتا خولەکدا لە پێگەیەکی سەرەکی لە کەشتیی تایتانیک دوورخرایەوە، ڕەنگە ڕۆڵێکی کارەساتباری هەبووبێت لە نوقمبوونیدا.

دەیڤید بلێر، وەک ئەفسەری دووەمی کەشتی تایتانیک،  بەرپرسیار بوو لە هەڵگرتنی ئەو کلیلانەی کە ئەو ژوورەی کردەوە کە کامێرای چاودێری تێدابوو لە کاتی گەشتکردندا.



بەڵام پێش ئەوەی کەشتییەکە بەڕێ بکەوێت، لە جێگەی دەیڤید بلێر، دەریاوانێکی دیکەی بە ئەزموونتر کە سەر بە کۆمپانیای "وایت ستار لاین" بوو، جێگەی گرتەوە و لێرەدا شتێکی ناخۆش ڕوویدا.

بەم گۆڕانکارییە لەناکاوە، بلێر لەبیری کرد کلیلەکە بگەیەنێتە جێنشینەکەی و بەم شێوەیە کارەسات ڕوویدا.

بەم هۆیەوە، ئەوان نەیانتوانی ئەو شوینە بکەنەوە کە کامێراکەی تێدابووە، ئەگەر ئەو ژوورە بەکارهاتبا و سەیری کامێراکان بکرایە، کێوە سەهۆڵینەکە دەبینرا و بەم شێوەیە ڕێگری دەکرد لە بەرکەوتنی کەشتیی تایتانیک.

دوای نوقمبوونی کەشتی تایتانیک، بە خێرایی لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد بۆ وردبوونەوە لە هەموو هۆکارەکانی کارەساتەکە.

فرێد فلیت، یەکێک لە پاسەوانەکانی کەشتییەکە کە لە ڕووداوەکە ڕزگاری بووە، ئاشکرایکردووە، ئەگەر پاسەوانەکان بیانتوانیبا کامێراکان بەکاربهێنن و شاخی سەهۆڵینەکە ببینن، ئەوا کاتی پێویست دەبوو بۆ ئەوەی کەشتیی تایتانیکی لێ دووربخەنەوە و بە تەواوی خۆیان لە پێکدادانەکە بپارێزن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن