بەرپرسێكی پێشووی حكومەت دادگایی دەكرێت

عێراق

02/08/2024     ژمارەی بینراو 241

راچڵەكین -

دەستەی دەستپاكیی عیراق دەستگیركردنی بەرپرسێكی پێشووی حكومەت و سێ لە براكانی بەتۆمەتی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارە، رادەگەیەنێت و دوای تەواوكردنی رێكارەكان، سەرجەمیان دادگایی دەكرێن.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای تاوانەكانی گەندەڵی، تیمەكانیان بەهاوكاری هێزێكی هاوبەشی هەواڵی سەربازی و بەرپەرچدانەوەی خێرا، بەرپرسێكی پێشووی وەزارەتی گواستنەوەیان دەستگیركرد، كە پلەی بەڕێوبەری گشتیی بووەو تۆمەتبارە بە گەندەڵی دارایی و سپیكردنەوەی پارە.

تۆمەتبارەكە جگە لە خۆی، سێ براشی بەهەمان تۆمەت دەستگیركران، لەكاتی هەڵكوتانە سەر ماڵەكەشی، دەستبەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلارو 100 ملیۆن دینارو ژمارەیەكی زۆر تاپۆی خانوبەرەو چەكی بانكی و بریكارنامەی تایبەت دا گیرا.
 
دەستەی دەستپاكیی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، هەرچوار تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە بەپێی ماددەی 36 لە یاسای سپیكردنەوەی پارەو باربووكرنی تیرۆر، راگیراون و بڕارە لەدوای تەواوكردنی رێكارەكانی دادگا،  سزای یاسایی بدرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن