راچڵەكین -
دژەتیرۆر دەستگیركردنی تیرۆریستێك رادەگەیەنێت كە خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدینەو لەچەمچەماڵ خۆی حەشاردابوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە لە درێژەی كار و چالاكییەكان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان و سەروماڵی ھاوڵاتییان، هێزەكانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە قەزای چەمچەماڵ، تیرۆریستێكیان دەستگیركرد.
تیرۆریستە دەستگیركراوەكە ناوی (ل، ێ، ع) لەدایكبووی ساڵی 1981، خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدین-ە و لە قەزای چەمچەماڵ خۆی حەشاردابوو.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستگیركراوەكە پێشینەی كاری تیرۆرستیی ھەبووە لەناو ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.