كارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرا دەكرێت

عێراق

01/08/2024     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆدەبێتەوەو بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەش، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەكرێت.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 3-8-2024، دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و تێیدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەكرێت، كە لەلایەن هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و مافەكانی مرۆڤ-ەوە ئامادەكراوە.

لە بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عیراق، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن