ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گەڕانەکانی بەدوای بەرگریکارێکی نوێی ناوەڕاست و هێرشبەرێک چڕتر دەکاتەوە، دوای ئەوەی یانەكە لێنی یۆرۆ و ڕاسموس هۆیلۆند لە کاتی گەشتەکەی ئەمریکادا بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا.
هەندێک لە هەواڵە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە لینی یۆرۆ بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، هاوکات هۆیلۆندی دانیمارکی بۆ ماوەی 6 هەفتە لە تیپەکە دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرانبەر ئارسیناڵ لە لۆس ئەنجلۆس تووشی پێکان بوون.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریداوە قەرەبووی ئامادەنەبوونی یاریزانان بکاتەوە بە هێنانی دوو یاریزانی نوێ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.
سەبارەت بە پۆستی بەرگریکاری ناوەڕاست، مانچستەر یونایتد خواستی خۆی دەربڕی کە جاراد برانتوایتی یاریزانی ئیڤەرتۆن و ماتیس دی لیختی یاریزانی بایرن میونشن بگوازنەوە.
تەلەگەراف ڕوونیشیکردەوە، سەبارەت بە پۆستی هێرشبەری سەرەڕم، سەرەڕای هێنانی جوشوا زیرکزی هۆڵەندی لە بۆلۆنیا بە بڕی 36.5 ملیۆن پاوەند، بەڵام ڕەنگە یانەکە بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئیڤان تۆنی هێرشبەری برێنتفۆرد و ئینگلتەرا بکاتەوە.