ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جێگرەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی دۆزیەوە، لە پێکهاتەی تیپی یەکەم، بۆ وەرزی داهاتوو، لەناو ڕیزەکانی بلاوگرانا.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، پاو ڤیکتۆری لاو کە لە یاریی دۆستانەی مانچستەر سیتی لە قۆناغی هاوینەی ئەمریکیدا گۆڵێکی تۆمارکرد، دەبێتە جێگرەوەی لیڤاندۆڤسکی لە تیپی یەکەم، دوای ئەوەی ئەم هاوینە بەبڕی 2.5 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی جیرۆناوە پەیوەندی بە بلاوگراناوە کرد.
بڕیارە ڤیکتۆر ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە بەهۆی نزیکبوونەوەی ڕۆیشتنی ڤیتۆر ڕۆکی بەڕازیلی، کە بەرشەلۆنە هیوای خواستبوو وەرزی داهاتوو ڕۆڵی جێگرەوەی لیڤا بگێڕێت.
بارسا هیوادارە لەم هاوینەدا لانیکەم گرێبەستێکی گەورە بکات و پێدەچێت دانی ئۆلمۆی ئیسپانی نزیکترین بێت، دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە ئۆفەری سێیەمی پێشکەش بە لایپزیگی ئەڵمانی کرد.
ڕۆکی لە پلانەکانی هانسی فلیکی ڕاهێنەر لە بەرشەلۆنە دەرچووە، پاو ڤیکتۆر جێگەی دەگرێتەوە لە پێکهاتەکەدا وەک یەدەگێکی سەرەکی لە تیپی یەکەم، لە قۆناغی داهاتوودا.