ئەنجلینا جولی نهێنیەکی شۆکهێنەری ڕابردووی خۆی ئاشکرا کرد

کەلتوور

01/08/2024     ژمارەی بینراو 1382

راچڵەکین-

ئەنجلینا جولی دەڵێت، کاتێک گەنج بووم بکوژێکی پیشەگەرم بەکرێ گرت بۆ ئەوەی کۆتایی بە ژیانم بهێنێت.

ئەنجلینا جولی، خانمە ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیوود، لەم دواییانەدا نهێنیەکی شۆکهێنەری ڕابردووی خۆی ئاشکرا کرد، کە لە تەمەنی 22 ساڵیدا، کاتێک بیری لە خۆکوشتن کردووەتەوە، بڕیاریداوە بکوژێکی پیشەیی بەکرێ بگرێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.

جۆلی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ IMDB وتی "سەردەمێک هەبوو ویستم کەسێک بەکرێ بگرم بۆ ئەوەی بمکوژێت". ڕوونیشی کردەوە کە پێی باشتر بوو بکوژرێت لەبری ئەوەی خۆی بکوژێت، چونکە پێیوابوو ئازیزانەکەی ئاسانتر دەبێت بەو شێوەیە مردنەکەی قبوڵ بکەن.

بەڵام چیرۆکەکە گۆڕانێکی سەرنجڕاکێشی بەخۆیەوە بینی. ئەو بکوژە پیشەگەرەی کە جولی پەیوەندی پێوەکرد، پێی وتووە بۆ ماوەی دوو مانگ بیر لەوە بکاتەوە و پەیوەندی بکاتەوە. لەم ماوەیەدا ژیانی جولی گۆڕا و بڕیاریدا بەردەوام بێت لە ژیانی خۆی.



جۆلی لە لێدوانێکیدا بۆ تایم سەبارەت بە ساڵانی گەنجی، وتی ئەوەی کە بووەتە دایکی شەش منداڵ، یارمەتی داوە وەک کەسێک گەشە بکات. وتیشی: "لە گەنجیدا زۆر سەقامگیر نەبووم، لە ڕاستیدا هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە بتوانم دایکی کەسێک بم."

ئەمڕۆ جۆلی یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی هۆلیوود و خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ فیلمی، Interrupted لە ساڵی 1999 بەدەستهێنا.

لە ئێستادا جۆلی لە پرۆسەی جیابوونەوەی درێژخایەنیدایە لەگەڵ براد پیت، کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەردەوامە. سەرچاوە نزیکەکانی ئەو ژن و مێردە دەڵێن ناکۆکی نێوانیان وایکردووە پرۆسەی جیابوونەوەکە درێژخایەن بێت و هیچ کامیان ئامادە نین لە خواستەکانیان دەستهەڵگرن.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن