زانا چینیه‌كان زانیاریه‌كی نوێیان له‌باره‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌

تەندروستی

29/04/2020     ژمارەی بینراو 904

ڤایرۆسی كۆرۆنا


ڕاچڵه‌كین-

زانا چینیه‌كان هۆشداریانداوه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌میشه‌ له‌ناو ناچێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ساڵی داهاتودا هاوشێوه‌ی‌ ئه‌نفلۆنزا ده‌ربكه‌وێته‌وه‌.

تا ئێستاش بۆ زاناكان ڕوون نییه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی‌ ڤایرۆسی سارس ون ببێت ، كۆمه‌ڵێك له‌ زانا و توێژه‌ره‌وه‌ چینیه‌كان له‌ڕێی پرێس كۆنفرانسێكه‌وه‌ كه‌ له‌ په‌كین ئه‌نجامیاندا ئاشكرایان كردوه‌ چه‌ندین كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ریان ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ و توانای توشكردنی خه‌ڵكی دیكه‌شیان هه‌یه‌.

جین تشی به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای بایلۆجی تایبه‌ت به‌ توشكه‌ری نه‌خۆشی له‌ ئه‌كادیمیای زانستی پزیشكی له‌ چین كه‌ گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی‌ پزیشكیه‌ ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ هاوشێوه‌ی‌ په‌تا و به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌رزی له‌ناو له‌شی مرۆڤدا بمێنێته‌وه‌"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن