راچڵەكین -
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك لەبارەی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخەكە، هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی تەواوی ناوچەكە دەكات و لێكەوتە و پێشهاتی خراپتری بەدوادا دێت.
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە
بەئامانجگرتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس كە بە میوانی لە تاران بوو، سەركۆنە دەكەین و بە نیگەرانییەكی قووڵەوە لەو پێشهاتە مەترسیدارە دەڕوانین.
ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخەكە، هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی تەواوی ناوچەكە دەكات و لێكەوتە و پێشهاتی خراپتری بەدوادا دێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2024/7/31