پیپ گواردیۆلا بە بەرشەلۆنەی فلیک سەرسامە

وەرزش

31/07/2024     ژمارەی بینراو 108

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی، سەرسامییەکی زۆری خۆی بۆ ئاستی بەرشەلۆنە فلیک ڕاهێنەری نوێی بلاوگرانا دەربڕی.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە یارییەکی دۆستانەدا بەرشەلۆنە بەرامبەر مانچستەر سیتی بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هەردوو یانە بۆ وەرزی نوێی تۆپی پێی 2024-2025.

بەرشەلۆنە لەگەڵ هانسی فلیک ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد بەرامبەر یانەیەکی گەورەی وەک مانچستەر سیتی و پێدەچێت کارەکانی فلیک ڕاهێنەری ئیسپانیای سەرسام کردبێت.

دوای یارییەکە پیپ گواردیۆلا قسەی کرد و وتی، بەڕاستی سەرسام بووم بە فلیکی بەرشەلۆنە. بەڵێ هێشتا وەرزەکە دەستی پێنەکردووە، بەڵام زۆرم خۆشویست”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یاریکردنیان نایاب و سەرنجڕاکێشە، باڵەکانیش بە شێوەیەکی ناوازە باش کاردەکەن، دەچنە ناو قووڵاییەکانەوە و بۆشاییەکانی دەقۆزنەوە، لەگەڵ فلیک کارەکان لە بەرشەلۆنە بە باشی دەڕوات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن