دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان

31/07/2024     ژمارەی بینراو 322

راچڵەکین-

پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر لەناو شاری قەڵادزێ 2 تۆمەتباریان بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد.

راشیگەیاندووە، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم دادگاو پۆلیس دانیان ناوە بە تاوانەکەیانداو بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 26 له یاسایی بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر، بۆ زانینی جۆری ماددەکەشی نمونەیەکی لێ بەڕێکرا بۆ تاقیگەی پزیشکی لە سلێمانی، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن