راچڵەکین-
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر بڕێك ئاڵتون و پارەدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی دزی لێكراوە، بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
دەشڵیت، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی (60 مسقاڵ ئاڵتون ، پێنج هەزارو 100 دۆلار ، دوو ملیۆن و 850 هەزار دیناری عیراقی).
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران ( أ،س،م و م،م ،ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.