پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی

وەرزش

30/07/2024     ژمارەی بینراو 119

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 2:00 بە کاتی کوردستان لە نێو یاریگای کامپینگ ۆورلد لە یارییەکی دۆستانەدا بۆ خۆ ئامادەکردنی وەرزی نوێ هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مان سیتی ئینگلیزی ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.

مان سیتی تاکوو ئێستا دوو یاریی دۆستانەی بەرامبەر یانەکانی سێلتیکی سکۆتلەندی و میلانی ئیتاڵی ئەنجامداوە و هەردوو یارییەکە دۆڕاوە.

بەڵام بەرشەلۆنە یەکەم یاریی خۆی بۆ ئامادەکردنی وەرزی نوێ ئەنجامدەدات و دوای یارییەکەی مان سیتی بەرامبەر یانەکانی ڕیال مەدرید و میلان یاریی دەکات.

ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنەی بۆ یارییە دۆستانەکەی لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر مانچستەر سیتی ئاشکرا کرد.

پێکهاتەی بەرشەلۆنە بەم شێوەیە بوو:

گۆڵپارێز: ئیناکی پێنا

هێڵی بەرگری: هیکتۆر فۆرتێ، کریستینسن، ئینیگۆ مارتینێز، باڵدی

هێڵی ناوەڕاست: ڕۆمیۆ، کاسادۆ، مارک بێرناڵ

هێڵی هێرشبەری: پاو ڤیکتۆر، لیڤاندۆڤسکی، نوح دەروێش

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن