ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆژنامەی “ئەتلەتیک” بڵاویکردەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری ڕیال مەدرید، لە کاتی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا داوای لە ئیدارەی مێرێنگێ کردووە بەرگریکارێکی نوێ بهێننە شاهانەکانەوە، بەڵام بەرپرسانی یانەکە رتیانکردووەتەوە.
ڕیال مەدرید لەم هاوینەدا نزیک بوو لە گواستنەوەی لێنی یۆرۆی فەرەنسی، بەڵام مانچستەر یونایتد لە کۆتا خولەکدا سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە هۆی ئۆفەرە گەورەکەی شەیتانە سوورەکان.
دوای شکستی گرێبەستی یۆرۆ، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز بیر لەوەدەکەنەوە کە گرێبەست لەگەڵ هیچ بەرگریکارێک نەکەن و چاوەڕوانی هاوینی داهاتوو بکەن.
ئەنچیلۆتی داوای لە ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید کرد بۆ ئەوەی بەرگریکارێکی نوێ بگوازنەوە، بەڵام وەڵامی ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید ڕاهێنەری ئیتاڵی تووشی شۆک کرد، چونکە یانەکە ڕاهێنەرەکەی ئاگادارکردەوە کە متمانەیان بە یاریزانەکان هەیە و دەتوانێت بە باشترین شێوە سودیان لێوەربگرێت.