راچڵەکین-
ئەمڕۆ 30-7-2024 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لە شاری هەولێر پێشوازی لە نوێنەرانی دووکانە سووتاوەکانی بازاڕی قەیسەری کرد، بەڵێنی پشتیوانی بەردەوامی خۆی بۆ سه‌رجه‌م كاسبكارانی شارەکە دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی کردووە لە نوێنەرانی دووکانە سووتاوەکانی بازاری قەیسەری شاری هەولێر، جەختی کردووەتەوە له‌سه‌ر پشتیوانی به‌رده‌وامی خۆی بۆ سه‌رجه‌م كاسبكارانی شاره‌کە، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌هۆی رووداوی نه‌خوازراوه‌وه تووشی زیانی مادی بوونه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخی ناجێگیری بازار و ره‌وشی ئابووری كاسبكاران کراوە، كه خه‌ریكه ده‌كرێنه كه‌ره‌سته‌یه‌كی نێو ململانێ سیاسییه‌كان، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ڕایگەیاندووە:" له سۆنگه‌ی به‌رپرسیاره‌تیمان، ئه‌وه‌مان بۆ كاسبكاران دووپات كرده‌وه كه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كمان تێدایه و پشتیوان ده‌بین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ بوژانه‌وه‌ی بازاڕی ئه‌و كاسبكارانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندبوونه له رووداوه‌كانی سوتان و سه‌رچاوه‌ی بژێویان له‌ده‌ستداوه".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ڕاشیگەیاندووە:" بازاری قه‌یسه‌ری یه‌كێكه له سیمبوله زیندووەکانی هه‌ولێر و شوێنی یادگاری چه‌ندین نه‌وه‌ی خه‌ڵكی رەسەنی شاره‌كه‌مانه، هەڵکەوتەی بازاری قه‌یسه‌ری لە نزیک قه‌ڵا سیمایه‌كی شارستانی جوانییان به هه‌ولێر داوە و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه شیرینیان كردووه".
دەشڵێت:"قه‌یسه‌ری ته‌نها ناوه‌ندێك نییه بۆ بژێوی چه‌ند كاسبكارێك، به‌ڵكو میراتێكی شارستانی و كلتووری هه‌ولێره، بۆیه ئێمه درێغی ناكه‌ین له پاراستنی و هه‌میشه له خزمه‌تی كاسبكاران و هێشتنه‌وه‌ی میراتی كلتووری هه‌ولێر ده‌بین".