نەشتەرگەری ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت بۆ منداڵان ئەنجام دەدرێت

تەندروستی

30/07/2024     ژمارەی بینراو 325

راچڵەکین-

بەشی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و بڕبڕەی پشت لە نەخۆشخانەی شار بەهاوكاری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، نەشتەرگەری ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت بۆ ئەو منداڵانە ئەنجام دەدەن كە خواری بڕبڕەی پشتیان هەیە.

بەپێی هەواڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەو نەشتەرگەرییە لەلایەن تیمێك بەسەرۆكایەتی د.كاردۆ سەڵاحەدین پزیشكی پسپۆڕی ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت ئەنجام دەدرێت كە لەوڵاتی سوید ئەزمونی 15 ساڵی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەی هەیە، د.ئاودێر خەزنەدار پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و بڕبڕەی پشت و د.شیروان حەمە ساڵح پسپۆڕی هێڵكاری دەمار و ماسولكە و مێشك ئەندامی تیمەكەن.

لە ساڵی 2021 وە لەنەخۆشخانەی شار نەشتەرگەری ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت بۆ منداڵان ئەنجام دەدرێت و تا ئێستا ئەو نەشتەرگەرییە بۆ 25 منداڵ ئەنجام دراوە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن