راچڵەکین-
پۆلیسی ڕاپەرێن ڕایگەیاند، کەسێکمان بەتۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیرکردووە. دەشڵێت، مامیشی بریندارکردووە و بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو ھێزەکانیان کەسێکیان لە سنووری ناحیەی ژاراوە دەستگیرکردووە، کە دانیشتووی گوندی شێخ وەسانی سەر بە ناحیەی بالیسانە و تۆمەتبار بوو بە کوشتنی باوکی کە فەرمانی دەستگیرکردنی لە بنکەی پۆلیس ھەبوو.
ئاماژە بەوە کراوە، تۆمەتبار ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە لەگەڵ باوکیدا کێشە و دەمەقاڵێی بووە و لە ئەنجامدا باوکی کوشت و مامیشی بریندارکردبوو بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتبوو، بۆیە دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تۆمەتبار بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.