سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری
هەرێمی کوردستان داوا لە بنکە گەشتیارییەکان دەکات گۆرانی کوردی پەخش بکەن.
ئەمەل جەلال سەرۆکی
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: بە پەخشکردنی میوزیکی کوردی و ڕازاندنەوەی دیوارەکان بە وێنەی زێدی خۆمان شوناسی نەتەوەیی خۆمان بەهێز دەکەین.
دەقی بڵاوکراوەکەی ئەمەل
جەلال:
لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خاک و وڵات، داوا لە سەرجەم بنکە گەشتیارییەکان (چێشتخانە، هۆتێل، مۆتێل…هتد) دەکەم کە بە ئەرکی نیشتمانی و مۆراڵی خۆیان هەڵبستن و ببن بە بەشێک لە پاراستنی فەرهەنگی وڵاتەکەمان لە ڕێگەی زیاتر پشت بەستن بە میوزیک و گۆرانی کوردی و بەکارهێنانی تابلۆی هونەرمەندانی کوردستان گەشتیاران ئاشنا بکەن بە سرووشتی ناوازە و مێژووی پڕشنگدار و شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان.
بە پەخشکردنی میوزیکی کوردی و ڕازاندنەوەی دیوارەکان بە وێنەی زێدی خۆمان، نەک تەنها ئەزموونی گەشتیاری دەوڵەمەند دەکەین بەڵکو شوناسی نەتەوەیی خۆمان بەهێز دەکەین و دەبێتە پاڵپشتیەکی پێویست بۆ هونەرمەندانی ناوەخۆیی و بەرهەمەکانیان.”
ئەمەل جەلال
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار