راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، تەنها دوو ڕۆژ کات ماوە بۆ بڕیاری لێخۆشبوونی 20 لەسەدی پارەی کارەبا.
بەڕێوبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانیان بکەن و "سوود ببینن لەو داشکاندنەی لە ئێستادا هەیە بۆ قەرزی پسولەی کارەبا کە بە بەبڕی 20%ە."
دەڵێت، ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەین كە لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا تەنها دوو رۆژی ماوە و هەر هاوڵاتییەك دەیەوێت سوودمەندبێت سەردانی بنكەكانی پارەدان یان بەشی كاروباری وزەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای ناو شار و دەرەوەی شار بكات و پاكتاوی قەرزەكانی بكات.