ڕاچڵەکین سپۆرت -
یانەی ڕیال مەدرید سەبارەت بە کڕینی بەرگریکارێکی نوێ لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا بڕیاریدا تاکوو مانگی 8 چاوەڕوان بکات تاکوو بزانێت باری جەستەیی دەیڤ ئالابا چۆن دەبێت.
گواستنەوەی لێنی یۆرۆ بۆ یانەی مانچستەر یونایتد کارلۆ ئەنچیلۆتی لە دۆخێکی ناجێگیردا جێهێشت، لەگەڵ ئەوەشدا یانەکە دەستبەجێ گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی نوێدا ڕەتدەکاتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکا، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید گواستنەوەی لێنی یۆرۆی بە ئامانجێکی ستراتیژی بۆ داهاتوو بینیوە.
بۆیە یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا تا کۆتایی مانگی ئاب - وادەی داخستنی بازاڕ - چاوەڕێی زانینی بارودۆخی دەیڤد ئالابا دەکات.
ئەگەر ئالابا بتوانێت لە مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا بەخێرایی بگەڕێتەوە، ئەوا هیچ گواستنەوەیەک لە ڕیال مەدریدەوە لە بازاڕی هاوینەدا بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری ناکرێت، ڕەنگە چوامینی تا ئەو کاتە لە ناوەندی بەرگریدا بەکاربهێنرێت.