راچڵەکین-
موحسین چاوشی گۆرانیبێژی دیاری ئێرانی 3 میلیارد ریالی بۆ ئازادکردنی 20 بەندکراوی تاوانە نائەنقەستەکان لە پارێزگای کرمان بەخشی.
موحسین چاووشی، گۆرانیبێژی ناسراوی ئێرانی کە بەڕەچەڵەک کوردە، و چەندین جار هاوکار بووە بۆ ئازادکردنی زیندانیانی ئێران، بە دروستکردنی کەمپینێکی پشتیوانی" و ڕاکێشانی هاوکاری خەڵک و خێرخوازان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ژمارەیەک زیندانی لە زیندانی پارێزگای کرمان ئازادکرد.
بەڕێوەبەری نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی خوێنبایی لە پارێزگای کرمان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: موحسن چاوشی لە ساڵانی ڕابردوودا لە ڕێگەی پەیجی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی، زەمینەی بۆ ئازادکردنی چەندان زیندانی فەراهەم کردووە، ئێستا بەکۆکردنەوەی 3 ملیار ریالی 20 کەس کە بەتاوانی نائەنقەستی لە زیندانبوون، ئازاد دەکرێن.
موحسن چاوشی، لەدایکبووی خوڕەمشەهر، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناودارەکانی وڵاتی ئێران کە بەڕەگەز کوردە و گۆرانیشی بەزمانی کوردی وتووە، ناوی منداڵەکەشی بەکوردی ناوە "زانکۆ".