راچڵەكین-
چالاکوانێک ئاشکرای دەکات، ژمارەیەک کۆچبەری کورد ماوەی هەشت کاتژمێرە لە فەڕەنساوە بەرەو بەڕیتانیا بەڕێکەوتوون و تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دەنگیشیان نییە.
رەنج پشدەری چالاکوان و رۆژنامەنووسی کورد رایگەیاند:
زیاتر لە 60 کۆچبەری کورد کە لە کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە فەڕەنساوە
بەرەو بەڕیتانیا بەڕێکەوتوون دەنگیان نەماوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کۆچبەرانە تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە
شوێنی خۆیان و لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا بە کەسوکاریان وتووە، بە دەوری خۆیاندا
دەسووڕێنەوە و ناتوانن لەوە زیاتر بڕۆن، هەروەها داوای فریاگوزاریشیان کردووە.