لە کەرکوک تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی و پارتی کرا

کوردستان

27/07/2024     ژمارەی بینراو 294

راچڵەکین-

لە شاری کەرکوک و لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، تەقە لە بارەگاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کرا.

محەمەد عوسمان کادری یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک تەقە لە بارەگایەکی حزبەکەمان کراوە و تەقەکەرەکان سوودیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ وەرگرتووە بۆ ئەو کارە.

لە هەمانکاتدا ئارام جەباری کارگێڕی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک وتی: چەند چەکدارێک کە رووخساری خۆیان داپۆشیبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقەیان لە بارەگاکەمان کردووە و لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەشەوە وەڵامدراونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن