زیكۆ لە پاریس دزی لێكرا

وەرزش

26/07/2024     ژمارەی بینراو 164

راچڵەكین -

زیكۆی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیلی لەكاتی ئامادەبوونی لە پاریس-ی پایەختی فەرەنسا بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمی دەستپێكردنی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی پاریس 2024، بەبەهای نیو ملیۆن یۆرۆ دزی لێكرا.

ئارسەر ئەنتۆنیس كۆیمبرا ناسراو بە (زیكۆ)ی تەمەن 71 ساڵ، كە وەك ئەندامی شاندی باڵیۆزخانەی بەرازیل بۆ یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریس ئامادە بووە، سكاڵای لە پۆلیسی پاریس تۆماركردووەو رایگەیاندووە دوێنێ پێنجشەممە، لەكاتی جێهێشتنی ئەو هۆتێلەی كە تێیدا نیشتەجێیە، سواری تاكسییەك بووەو لەناكاو دوو تۆمەتبار لە تاكسییەكە نزیكبوونەتەوەو یەكێكیان دەرفەتی قۆستووەتەوەو توانیویەتی جانتاكەی بدزێت.

بەوتەی زیكۆ، جانتا دزراوەكەی، جگە لەوەی چەندین هەزار دۆلارو یۆرۆی تێدابووە، كاتژمێرێكی بەنرخ و بڕێك ئەڵماسی تێدابووە، كە بەهاكەیان 500 هەزار یۆرۆ بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن