بەغدا.. دەیان هاووڵاتی بیانی دەستگیر دەكرێن

عێراق

26/07/2024     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین -

پۆلیسی بەغدا دەستگیركردنی دەیان هاووڵاتی بیانی راگەیاند، كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە عیراق و مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان پێنەدراوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی پۆلیسی رەسافە لەبەغدا، 33 هاووڵاتی بەڕەگەز پاكستانییان لە مەزارگەی عەبدولقادر گەیلانی دەستگیركرد، كە مۆڵەتی مانەوەیان لەعیراق نەبووە.

بەوتەی سەرچاوەیەكی پۆلیس، ئەو هاووڵاتییە پاكستانییانە جگە لەوەی بەشێوەیەكی نایاسایی هاتوونەتە عیراق، هاوكات هیچ بەڵگەنامیەكیشان پێنەبووە كە مافی نیشتەجێبوونیان پێدرابێت.

بڕیارە دوای گرتنەبەری رێكاری یاسایی، سەرجەم دەستگیركراوە پاكستانییەكان رەوانەی وڵاتی خۆیان بكرێنەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە وەزیری كاروباری ئایینی لە پاكستان رایگەیاندبوو، 50 هەزار پاكستانی بەمبەەستی بەشداریكردن لە رێورەسمەكانی یادی موحەرەم، هاتوونەتە عیراق و چارەنووسیان نادیارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن