راچڵەكین -
لەباشووری عیراق گەنجێك بەتۆمەتی كوشتنی ژمارەیەك لە ئەندامانی خێزانەكەی، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.
وەزارتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، لە گەڕەكێكی باكووری ئەو شارە، گەنجێكیان دەستگیركرد كە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە، دەستڕێژی گوللەی لە ئەندامانی خێزانەكەی كردو بەهۆیەوە دایكی و دوو برای كوشت و یەكێكی دیكەشی لەئەندامانی خێزانەكەی بریندار كرد.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، رووداوەكە بەهۆی كێشە خێزانییەوە بووە، تۆمەتبارەكە داوای بڕە پارەیەكی زۆری لە خێزانەكەی كردووە، دوای ئەوەی ئامادە نابن پارەكەی بدەنێ، بە چەكێكی جۆری كلاشینكۆف تەقەیان لێدەكات و دایك و دوو برای دەستبەجێ گیانیان لەدەستداو برایەكی تریشی بریندار بوو.
لەئێستادا تۆمەتبارەكە رادەستی بنكەیەكی پۆلیس كراوەو دوای تەواوبوونی رێكارە یاساییەكان، رەوانەی دادگا دەكرێت بەمەبەستی سزادانی.