یانەیەکی ناوداری فەڕەنسا مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند

وەرزش

26/07/2024     ژمارەی بینراو 304

راچڵەکین-

یانەی بۆردۆ بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسای ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەی داراییەوە مۆڵەتی پیشەگەری نوێ ناکەنەوە.

ئەم یانەیە کە مێژوویەکی 104 ساڵەی هەیە، لە بەشێکی بەیاننامەکەیدا نووسیویەتی: گرێبەستی سەرجەم یاریزانەکان هەڵدەوەشێتەوە و ناوەندی مەشق و ڕاهێنانی ئەم تیپە دادەخرێت.



ئەم تیپە کە لە ساڵی 2010 گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، چەندین یاریزانی ناوداری جیهانی وەکو زیدان و گۆرکوف و پاولێتا و تیگانا و باتیستۆن و چەندین ئەستێرەی نەوەی جیاوازی تۆپی پێی فەرەنسا یارییان بۆ کردووە.

لە دەستکەوتەکانی دیکەی بۆردۆ لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بریتین لە شەش پاڵەوانێتی لە خولی فەرەنسا و چوار پاڵەوانێتی جامی فەڕەنسی و سێ پاڵەوانێتی جامی خولی فەرەنسا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن