کەسێک لە سلێمانی کوژرا و دایک و کچێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراون

کوردستان

26/07/2024     ژمارەی بینراو 579

راچڵەکین-

پۆلیسی سلێمانی لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاوڵاتییەک بەچەقۆ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە دایک و کچێکن.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵیت، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لەماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی تردا دەبێتە شەڕو دەماقاڵێی، لە ئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات، تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.

پۆلیس ڕوونی دەکاتەوە: دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکەو ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیانپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ن، ع، م - أ، ج، م) کە دایک و کچن، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.





داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن