پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان

26/07/2024     ژمارەی بینراو 285

راچڵەکین-

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵبارین دەبێت.

ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا. پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتى کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەهەوادا. پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42  
سلێمانی : 40  
دهۆک : 40  
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 41 
زاخۆ :41  
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 29
گەرمیان : 44

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن