داهاتی سنووری سلێمانی ڕاگەیەندرا

ئابوری

26/07/2024     ژمارەی بینراو 197

راچڵەکین-

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی داتاکان، لە 20ی تەمووز تاوەکو ئەمڕۆ 26ی تەمووز، بڕی داهات 15 ملیار و 714 ملیۆن و 365 هەزار و 75 دینار بووە.

هەروەها لە داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی 13 ملیار و 397 ملیۆن و 901 هەزار دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە 85٪ و دوو ملیار و 316 ملیۆن و 463 هەزار و 45 دینار بەشێوەی بەشێوەی چەک بووە.

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو ملیارێک و 933 ملیۆن و 360 هەزار و 756 دینار زیادیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت، لە 15ی کانونی یەکەمی 2022 لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان راگەیەندرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن