دۆزینەوەی ئەڵماس لە هەسارەیەکی کۆمەڵەی خۆردا

هەمەڕەنگ

26/07/2024     ژمارەی بینراو 263

راچڵەکین-

عەتارد وەک بچووکترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆر، بەهۆی ڕووبەری تاریک و چڕی بەرزی ناوکەکەی، هەمیشە پڕ بووە لە نهێنی و ناڕوونی. بەڵام ئێستا فەلەکناسان دەریانخستووە کە چینێکی ئەڵماسی ئەستوور لە ژێر ئەم توێکڵە گرافیتەدا هەیە.

توێژەرانی چین و بەلجیکا ئەم توێژینەوەیەیان ئەنجامداوە کە ئاماژە بەوە دەکات، ئەم چینە تا ١٨ کیلۆمەتر ئەستوورە. ئەم دۆزینەوە دەرخەری پێشکەوتنێکی بەرچاوە لە تێگەیشتن لە پرۆسەکانی جیاکردنەوەی هەسارەکان.

دەرکەوتووە کە ڕووی تاریکی نائاسایی عەتارد بەهۆی بوونی بەربڵاوی گرافیتەوەیە.

یانهاو لین، یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە سەبارەت بە دۆزینەوەی ئەم قەبارە ئەڵماسە لەسەر عەتارد دەڵێت: ساڵانێک لەمەوبەر بۆم دەرکەوت کە بوونی ئەو بڕە کاربۆنە لەم هەسارەدا ڕەنگە لێکەوتەی گرنگی هەبێت. بەم شێوەیە تێگەیشتم کە دەبێ لەناو ئەم هەسارەیەدا شتێکی تایبەت ڕوویدابێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن