راچڵەکین-
شەوی ڕابردوو بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق هێرشی کرایە سەر، ئەمریکا دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی رۆیتەرزى راگەیاند "بە چوار مووشەک بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە عێراق بۆردوومانکرا".
ڕاشیگەیاندووە "هێزە ئەمنییەکان بەدوای شوێنی تەقاندنی مووشەکەکاندا دەگەڕێن". سەرچاوەیەکی ئەمنیش دەڵێت "مووشەکەکان لە بیابانەکانی ئەنبارەوە تەقێنراون".
هێرشەکە لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا لە واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئەمەریکا ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا.