راچڵەكین -
هێزەكانی پۆلیسی موسڵ، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە، كوڕەكەی خۆی كوشت و تەرمەكەشی لەناو خۆڵ و خاشكدا فڕێدابوو.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی موسڵ تەرمی هاووڵاتییەكیان لەبەشی چەپی شارەكە دۆزییەوە كە لەناو خۆڵ و خشاكدا فڕێدرابوو، توانییان لەڕێی سوودوەرگرتن لە كامێراكانی چاودێرییەوە، تۆمەتبارەكە بدۆزنەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون، هێزەكانی پۆلیس شوێنی تۆمەتبارەكەیان دەستنیشانكردو دوای پێنج كاتژمێر لەروودانی تاوانەكە، دەستگیریانكردو دەركەوت باوكی كوژراوەكەیە.
تۆمەتبارەكە لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە كە بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە كوڕەكەی خۆی خنكاندووەو دواتر تەرمەكەی لەناو خۆڵ و خاشاكدا فڕێداوە.