یەكێتی پەیامێك ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

کوردستان

25/07/2024     ژمارەی بینراو 237

راچڵەكین -

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی گۆڕان، ئاڕاستەی سەركردایەتی بزوتنەوەكە دەكات و رایدەگەیەنێت: راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمرانیی و خزمەتی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، ئامانجی هەموو هێزە دەربەستەكانی كوردستانە.

دەقی پەیامەكە..

بەڕێزان سەركردایەتی و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی گۆڕان

لەساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆران پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستە خۆتان و هەڵسوڕاو و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەكەتان هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان كە خەڵكی كوردستان ئومێدی گەورەیان لەسەر هەڵچنیوە بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمرانیی و خزمەتی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كە پێمان وایە ئەمە ئامانجی هەموو هێزە دەربەستەكانی كوردستانە.

لەكۆتایدا جەخت لە هاوبەشی و پێكەوەیی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە، بە ئاڕاستەی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی.


جارێكی تر پیرۆزە

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن