ئایا ڕیال مەدرید بەرگریکاری نوێ دەکڕێت؟

وەرزش

25/07/2024     ژمارەی بینراو 154

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەی “AS” بڵاویکردەوە، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی فایلەکەی داخستووە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی نوێ لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا.

یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی گرێبەستی لەگەڵ لینی یۆرۆی فەرەنسی دەکرد، پێشتریش لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتبووە ڕێککەوتن، بەڵام ئیدارەی یانەکەی ویستبووی لە پێناو بەرگریکارەکە پارەیەکی زۆر بەدەستبهێنێت و شاهانەکانیش ئامادەنەبوون ئەو پڕە پارەیە بدەن.

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هات و ڕازی بوو بە مەرجەکانی تیپە فەرەنسییەکە ، بەجۆرێک یاریزانەکە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کرد.

یانەی ڕیال مەدرید بیری لە گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکارێکی بەئەزموون کرد بۆ ماوەی وەرزێک، بەڵام یانەکە جارێکی دیکە ئەو بیرۆکەیەی هەڵوەشاندەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەکە متمانەی تەواوی بە هێڵی بەرگری خۆی هەیە، و بیر لە گواستنەوەی یاریزانێکی نوێ ناکاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن