بایرن میونشن داهاتووی ئەستێرەیەکی یەکلایی دەکاتەوە

وەرزش

25/07/2024     ژمارەی بینراو 153

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی داهاتووی نەسیڕ مزراوی مەغریبی بەرگریکاری باڵی ڕاستی یەکلایی کردەوە.

پەیامنێری تۆڕی "سکای"ی ئەڵمانی دووپاتیکردەوە کە ئیدارەی یانە باڤارییەکە لەگەڵ وێستهام یونایتد سەبارەت بە مزراوی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ئاشکراشیکرد، یانە لەندەنییەکە یاریزانە نێودەوڵەتییە مەغریبییەکە بە بڕی 15.5ملیۆن یۆرۆ لەخۆدەگرێت، هەروەها لەگەڵ 4 ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکاری.

پێشتر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان باسیان لەوەدەکرد کە نەسیڕ مزراوی تەمەن (26ساڵ) دەچێتە خولی ئینگلیزی بە تایبەتی یانەی مان یونایتد.

مزراوی لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی بێ بەرامبەر لە یانەی ئەیاکسی هۆڵەندییەوە ڕووی لە یانەی بایرن میونشن کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن