ڕاهێنەرێک بەهۆی سیخوڕییەوە لە ئۆڵۆمپیادی فەڕەنسا زیندانی دەکرێت

وەرزش

25/07/2024     ژمارەی بینراو 268

راچڵەکین-

ڕاهێنەرێکی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەنەدی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن لە ئۆڵۆمپیادی پاریس سزای هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ڕاهێنەرێکی تیپی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی کەنەدا کە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سیخوڕی بەسەر مەشقەکانی هەڵبژاردەی نیوزلەندا کردووە و، سزای هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بڕیاری تاوانباری بۆ دەرکرا، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییانەی شیکاری ڤیدیۆیی، لە ژووری کارمەندانی  ئۆڵۆمپی کەنەدا هەیە.

هەروەها لیژنەی دیسپلینی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) دۆسیەیەکی بۆ هەڵبژاردە و ڕاهێنەری کەنەدا کردۆتەوە، کە لە یارییەکەی بەرامبەر نیوزلەنداش بەشداری ناکات.

پێشتر باس لەوە کرابوو کە ڕۆژی سێشەممە ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی نیوزلەندا بەهۆی هەڵدانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەلایەن یەکێک لە ڕاهێنەرەکانی هەڵبژاردەی کەنەدا ڕاگیراوە.

دواتر لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی کەنەدا داوای لێبوردنیان لە لیژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپی نیوزلەندا و هەروەها فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتە کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن