4 بەربەست لە بەردەم ئاگربەستی غەززە

جیهان

25/07/2024     ژمارەی بینراو 192

راچڵەکین-

پێش دانوستانەکانی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە گەشتی واشنتۆنی کردووە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند هیوایەکی نوێی هەیە بۆ دانوستانەکان کە ئامانج لێی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانییەکان.

ئەو بەرپرسە باڵای ئەمەریکا، ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەگەری ڕێککەوتن هەیە، هەروەها بایدن ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ نەتانیاهۆ تاوتوێی ئەو بۆشایانەی کە ماون دەکات.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئاژانسی هەواڵی "بلومبێرگ"یان ڕاگەیاندووە کە دانوستانەکانی نێوان هەردوولا ڕووبەڕووی چوار بەربەستی سەرەکی بوونەتەوە کە تا ئێستا ڕێگریان لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست کردووە.

سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە: یەکەم چەقبەستوویی دۆسیەی زیندانییە ڕفێنراوەکانە، کە ئیسرائیل داوای ئازادکردنیان دەکات.

خاڵی دووەم بریتییە لە داواکارییەکەی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ ئەوەی چەکدارانی فەلەستینی نەگەڕێنەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە.

خاڵی سێیەمیش خواستی هێشتنەوەی هێزەکانی ئیسرائیلە لە دەروازەی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.

سەبارەت بە خاڵی چوارەمی ناکۆکی، ئەوە داواکاری ناتانیاهۆیە کە "ئاگربەستی هەمیشەیی، نەکرێتە مەرج بەسەر ئیسرائیلەوە".

خاڵێکی دیکەی ئەگەری مشتومڕ ئەو مەرجەیە کە پێویستە ئیسرائیل هێزەکانی لە ناوچە دانیشتووەکانی غەززە بکشێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن