سێ تۆمەتبار دەستگیراکرا و 40 کیلۆگرام کریستاڵ-یش دەستیبەسەردا گیرا

کوردستان

25/07/2024     ژمارەی بینراو 185

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان. ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا 3 تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(40) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا. هەروەها دەستگیرا بەسەر 19 پەرتوک کە روپۆش کراوە بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ئەمڤیتامین)کریستاڵ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچاڵاکی یەکەمدا لەبەرواری (2-6-2024) توانیمان دەست بەسەر 19 مەلزەمە لەشێوەی پەرتوکدا بگرین کە رۆپۆش کرابوون بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (ئەمڤیتامین) کە ئامادەکرابوون بۆ وڵاتی بەریتانیا بگوازرێنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر ئەوکات بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەرێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی لە تۆمەتبار و  سەرچاوەی هاتنی ئەو پەرتوکانە ئاگادار کرایەوە بۆ مەبەستی دەستگیرکردنیان چونکە زانیاری هەبوو بڕێکی تریش پەڕتووک ئامادەکراون بۆ گواستنەوەیان.

لە چالاکی دووەمدا لە ڕێکەوتی 23-7-2024  تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەشاری هەولێر، توانییان 3 تۆمەتبار بە بەبڕی (40) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵەوە دەستگیربکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن