تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە سێ‌ كەس كردبوو

کوردستان

25/07/2024     ژمارەی بینراو 218

راچڵەکین-

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێک لە گوندی باریكە تەقەی لە سێ کەس کردبوو، دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە سێ‌ كەس كردبوو.

ڕوونی کردووەتەوە، دوای ئەوەی لە لایەن سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانییەوە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە لە ڕوداوێكی تەقەكردن لە گوندی باریكە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە سێ‌ كەس كراوە.

دەشڵێت، دوای گەیاندنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە  هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاماژەوە بەوەش کراوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر چەكیكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە.

بەوتەی پۆلیس، لە ئێستادا تۆمەتبار ( م، ج، ع ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن