کەشناسیی: پلەکانی گەرما تا 3 پلە نزم دەبێتەوە

کوردستان

25/07/2024     ژمارەی بینراو 322

راچڵەکین-

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشی ئەمڕۆ و سبەینێی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزێت و لە باشووری هەرێمیش خۆڵبارین دەبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-1) پلەی سیلیزی بەراورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە سنوورى باشووری هەرێم کەمێک تۆزو خۆڵ دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 41  
سلێمانی : 40  
دهۆک : 41  
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41 
زاخۆ :42  
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 44

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن