ژینگەپارێزێک بەهۆی سووتانی جەستەیەوە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر گیانی لەدەستدا

کوردستان

25/07/2024     ژمارەی بینراو 175

راچڵەکین-

چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی سووتانی جەستەی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا، دوای دوو ڕۆژ خەوێندران لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ئیسماعیل کەریمی، خەڵکی کامێران و باوکی دوو منداڵ کە ڕۆژی پێشوو بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە ئەنجامی سووتانیدا، لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی تاران گواسترابۆوە، گیانی لەدەست دا.

چالاکوانەکە ڕۆژی دووشەممە، بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگری لەوەڕگەکانی "کانیشە" لە کامێران چوبووە ئەو ناوچەیە و لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە تووشی سووتانی ٨٠ لە سەدی جەستەی هاتبوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە پاش ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گواستراوەتەوە و لەوێ خەوێندرابوو.

شایانی باسە کە، ئیسماعیل کەریمی، لە فەرمانبەرانی فەرمانگەی سەرچاوە سروشتییەکانی کامێران، پێشتریش لەگەڵ چەند کەسی دیکە لە چالاکی ژینگەپارێزی و گرووپە خۆبەخشەکانی خەڵک بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان، چالاکیی بەرچاوی هەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن