خانەنشینان لەبارەی وەرگرتنی زەوی ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

24/07/2024     ژمارەی بینراو 534

راچڵەكین -

بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی، داوا لە خانەنشینان دەكات فۆڕمی دابەشكردنی زەوی وەربگرن و رایدەگەیەنێت: فۆڕمەكە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە كە لە ژیاندا ماون.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوریی بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەكەینەوە كە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ڕێكەوتی ( ٢٠٢٤/٧/٢٨ )، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لەشارو شارۆچكەكان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی.

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، فۆڕمەكە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە كە لە ژیاندا ماون، هاوكات تەنها ئەو خانەنشینانەش دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبكەنەوە، كە پێشتر بەهیچ جۆرێك سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن