وادەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی كارەبا ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

24/07/2024     ژمارەی بینراو 247

راچڵەكین - 

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت: سبەی مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا لە داهاتی ناوخۆ دابەش دەكرێت

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری، سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی مانگی ئایار دابەش دەكرێت.   

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ هیچ تەمویلێكی بۆ مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی وەزارەتی كارەباو پەرلەمانی كوردستان نەناردووەو هەردوو مانگەكە لە داهاتی ناوخۆ دابین كراوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە، بۆ ئەو مەبەستە لەهەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن