هاندەرانی بەرشەلۆنە لە هەڵسوکەوتی ئاراوخۆ توڕەن

وەرزش

24/07/2024     ژمارەی بینراو 188

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هاندەرانی بەرشەلۆنە لە یاریزانە ئۆرۆگواییەکەیان، ڕۆناڵد ئاراوخۆ توڕەن، دوای پەیامەکەی ئەم دواییەی کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە.

ڕۆناڵد ئاراوخۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر بەڕازیل لە ئەژنۆی ڕاستیدا دووچاری پێکانهات.

دووشەممەی ڕابردوو، ئاراوخۆ لە وڵاتی فینلاندا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا و پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە بۆ ماوەی نزیکەی چوار مانگ لە یاریگادا ئامادەنەبێت.

دوای نەشتەرگەرییەکە، ئاراوخۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی پاڵپشتی خۆی بۆ هەموو هاوکارەکانی لە ئۆرۆگوای و سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەوەی لەگەڵیان بوو، بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی بەرشەلۆنە و هاندەرانی نەکرد.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردەوە کە ئەم پەیامە هەندێک کاردانەوەی هاندەرانی بەرشەلۆنەی لێکەوتەوە، بەو پێیەی نەبوونی ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هێڵی بەرگری بارسێلۆنا دەبێت لە سەرەتای وەرزدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن