بەهجەت یەحیا بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

کەلتوور

24/07/2024     ژمارەی بینراو 382

راچڵەکین-

هونەرمەندی ناوداری کوردستان، بەهجەت یەحیا ڕایگەیاند، کە بەرهەمێکی نوێ بەناوی پرچی سپیت بڵاودەکاتەوە.

بەهجەت یەحیا لە سۆشیال میدیاکان نوسیویەتی،"ڕۆژی پێنجشەممە، کاتژمێر 7ی ئێوارە بە کاتی کوردستان لە چەناڵی یوتیوبەکەم گۆرانی پرچی سپیت بڵاودەکەمەوە". 

گۆرانی"پرچی سپیت" ئاواز و هۆنراوەی هونەرمەند بەهجەت یەحیایە، کاری موزیکی لەلایەن هونەرمەند ئارام سەردارەوە بۆ کراوە.

بەهجەت یەحیا، هونەرمەندێکی دیاری باشووری کوردستانە، لە ساڵی 1965 لە گەڕەکی کانی ئاسکانی سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم گۆرانیی خۆی لە ساڵی 1985 تۆمارکردووە.

ئەم هونەرمەندە بەشداریی لە چەندین کۆنسێرتدا کردووە و داهاتەکەی بەخشیوە بە رێکخراوە خێرخوازییەکان و چارەسەری تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن