لە ڕووداوێکی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان

24/07/2024     ژمارەی بینراو 482

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی عەربەت  - سلێمانی گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە.

مقەدەمی هاتووچۆ (زانا عزیز) بەرپرسی زاڵگەی عەربەت رایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سەعات 09:15 خولەک لە  ڕووداوێکی هاتووچۆدا  لە بەردەم کۆگای سوتەمەنی سلێمانی لە سەر سایدی عەربەت -سلێمانی ڕوویدا.

دەڵێت، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیلەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری تاکسیەکەیە و ئەوی تریان سەرنشینێکی نێو تاکسیەکەیە، بریندارێکیش لە نێو تاکسیەکەدا هەیە. هاوکات شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە لە جۆری شیری بریندار بووە.

ناوبراو هۆکاری رووداوەکەی گەراندەوە بۆ شۆفێری  ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە لە جۆری شیری کە لە سلێمانیەوە بەرەو عەربەت هاتووە کۆنترۆڵی لە دەست داوە و هاتۆتە سەر سایدی بەرامبەر و لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەری داوە لە جۆری تاکسی کرۆلا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن